بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوە ئاگادارەکان لە هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا ڕاست بوونی ئەو هەواڵەیان لە سەر ئەوەی کە گوایە هێزەکانی ڕووسیا ڕێگریان کردووە لە گشتی هێزەکانی ئەمریکا، پشت ڕاست کردووەتەوە.
ئەو سەرچاوە وتی: لە ئەو ڕووداوە کە ڕۆژی ڕابردوو ڕووی دا، هێزەکانی ڕووسیا ڕێیان لە گەشتی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای M 4 لە 10 کیلۆمتری ڕۆژاوای ناوچەی تل تەمر گرتووە و هێزەکانی ئەمریکاش ناچار بە دەور دانەوە بوون.
ناوبراو ڕایگەیاند: گەشتی هێزەکانی ئەمریکا بە هۆی لادان لە یاسا ئەمنییەکانی نێوان سەربازانی ڕووس و ئەمریکا ناچار بە دەور دانەوەی بوون چونکوو لە پێشەوە هێزەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندبوو کە لە ئەو ڕێگایە خەریکە گەشت لێدانن.
Your Comment